سبەینێ دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەینێ دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات

كوردیو

بڕیارە سبەینێ دابەشكردنی نەوت لە قەزای پێنجوێنەوە دەستپێبكات و  نرخی بەرمیلێك نەوت بەرامبەر (55) هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،" پاش دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 24-10-2021 پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دەست پێبكات".

ئاماژە بەوەشدراوە،"رۆژانی دواتریش لە تەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت (55) هەزار دینار دەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ