ئەم خۆراكانە ریخۆڵە لاواز دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم خۆراكانە ریخۆڵە لاواز دەكەن

 

 

ریخۆڵە یەكێك لە گرنگترین ئەندامەكانی جەستەیەو بۆ ئەوەی سیستەمی هەرس بە باشی كار بكات دەبێ تەندروستی ئەم بەشە هەستیارە بپارێزین، هەندێك لە خۆراكەكان زیانیان بۆ ریخۆڵە هەیەو لەلایەن پسپۆڕانی ریخۆڵەوە قەدەغە كراون، لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەكەین.

1. خۆراكی سووركراوەو چەور: خۆراكە سووركراوەكان پڕاوپڕن لە چەوری و دەتوانن ببنە هۆی سكچوون، جۆرەكانی سۆس، بەشی چەوری گۆشت، كەرەو سەرشیر دەتوانن كێشە بۆ ریخۆڵە دروست بكەن، واباشە خۆراكەكان بە كوڵاوی بخۆن.

2. خۆراكی شیرین: بۆ نموونە بنێشت یەكێك لەو خۆراكانەیە كە پڕاوپڕە كە شەكری دەسكردو شەكری دەسكردیش هۆكارە بۆ گرژبوونی ماسولكەو سكچوون، سەرجەم ئەو خۆراكانەی بە شەكری دەسكرد دروست دەبن ئەم كێشەیەیان هەیە.

3. ریشاڵی زۆر: ئەو خۆراكانەی پڕاوپڕن لە كاربۆهیدراتی تەندروست بۆ نموونە دانەوێڵەو سەوزەوات بۆ هەرسێ خۆراك بەسوودن، بەڵام ئەگەر بڕێكی زۆر لەم مادەیە بخۆن سیستەمی هەرس لەوانەیە نەتوانێ ئەركەكانی بە باشی ئەنجام بدات و ئەمەش غازاتی ناوسكی لێدەكەوێتەوە.

4. پرتەقاڵ و هاوشێوەكانی: لەو رووەوە كە پرتەقاڵ و هاوشێوەكانی پڕاوپڕن لە ریشاڵ و تایبەتمەندی ئاسیدیان هەیە دەبنە هۆی ئازاری گەدە لە هەندێك كەسدا، ئەگەر كێشەی هەرستان هەیە واباشە واز كە خواردنت پرتەقاڵ و لالەنگی و میوەی لەم چەشنە بهێنن.

5. جۆرەكانی كەلەرم بە كاڵی: برۆكلی و كەلەرمی ئاسایی خاوەنی ئەو جۆرە شەكرانەن كە هۆكارن بۆ دروستبوونی غازاتی ناوسك و ئەو ریشاڵە زۆرەی لە پێكهاتەكەیاندایە پرۆسەی هەرس تێك دەدات و كەوابوو ئەگەر بیانكوڵێنن هەرسەكەی ئاسانتر دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ