تەندروستی عێراق روونكردنەوە لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆڕۆناوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق روونكردنەوە لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆڕۆناوە دەدات

كوردیو

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە روونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"پێشبینی دەکرێت جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ جۆری گۆڕاوی دەلتا نەبێت".

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،"لە چەند وڵاتێک تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەڵام دۆخی تووشبووەکان ئاساییە و نەگەیشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ جۆری گۆڕاوی دەلتا نەبێت، بەڵام پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی هەر پێویستن".

ئاماژەی بەوەشداوە،"تا کۆتایی ئەمساڵ، وەزارەتی تەندروستی 36 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنا وەردەگرێت".

ریاز حەلفی داوا لە هاوڵاتییان دەكات "بۆ ئەوەی بەرگریی و رێگری لە دژی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دروست ببێت،سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسین".

 

 

هه‌واڵی گرنگ