سەرۆک وەزیرانی عێراق له پهیامێكدا له ساڵڕۆژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رایگهیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە یاسایەک ئامادە بکەن کە دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆی تێدابێت بۆ چاودێریکردن و خزمەتکردنی ئەو توێژە عێراقییە قوربانیدەرە.
لەمبارەیەوە مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له تویتێكدا له تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر خۆی له ساڵڕۆژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رایگهیاند:"جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشەویستان و کەسوکارمان دەکەم لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕۆژی جیهانییاندا".
وتویەتیشی: "لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردوە یاسایەک ئامادە بکەن کە دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆی تێدابێت بۆ چاودێریکردن و خزمەتکردنی ئەم توێژە عێراقییە قوربانیدەرە".
شایەنی باسە رۆژی 3ی12ی ههموو ساڵێک لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دیاریکراوە، دۆخی خراپی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابوریی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانیش لە سەرانسەری جیھاندا پرسێکی گرنگه و ساڵانه لهو رۆژهدا چهندین مهراسیم بهڕێوهدهچێت.