نوسینگەی کۆچی تورکی بڵاویكردهوه، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، زیاتر لە 116 هەزار کۆچبەر دەستگیرکراون کە سێ هەزار و 590 کۆچبەریان خەڵکی عێراق بوون.
بەپێی داتاکانی نوسینگەی کۆچی تورکی ، ساڵی پار، زیاتر لە 122 هەزار و 300 کۆچبەر لەلایەتی هێزە زەمینی و دەریاییەکانی تورکیا دەستگیرکراون، یان گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، یاخود بۆ ئەو شارەی تورکیا کە لێی بوون.
لە نوێترین هەواڵدا، 25 کۆچبەری نایاسایی کە لە بەلەمێکدا بووون و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە سنووری کارگێڕی قەزای داتچا لە پارێزگای موغڵا، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگار کران.
دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لەوەی بەلەمێکی چوپی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی داتچایە تیمەکان گەیشتنە ناوچەکە و ھەر 25 کۆچبەرەکە کە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە رزگار کران.
دوای راییکردنی کارەکانیان، کۆچبەرە نایاسایییەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی موغڵا کران.