موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی پشتیوانی و چاودێری بۆ وەرزشی عێراق.
نووسینگەی سەدر لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنیه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه رایگه‌یاند:"موقتەدا سەدر سەرۆکی ره‌وتى سەدر پێشوازى كرد له شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراقی کە نازناوی پاڵەوانیەتی گەنجانی ڕۆژئاوای ئاسیای بەم دواییە لە یاریگای شاری بەغدا به‌ده‌ستهێنا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،پێویستە هەموو کەسێک بەردەوام بێت و کار بۆ وڵات و خەڵک بکات"،وتیشى "هیواى سەرکەوتنتان بۆ ده‌كه‌م له هەموو چالاکییە وەرزشییەکان ".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد "پێویستە بە هەموو جومگەکانییەوە پشتگیری و چاودێری پێویست بۆ وەرزشی عێراق بکرێت"
لەلایەن خۆیەوە شانده‌كه زۆر سوپاسی سەدریان کرد بۆ بایەخدان و گرنگیدانی بە وەرزش و وەرزشوانان و میوانداری‌و ڕێزلێنان".