ئەو كاتەی بە مۆبایل یەكەم نامە نووسرا، ئێستا لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بە نرخێكی خەیاڵی فرۆشرایەوە.
كۆمپانیای (ڤۆدافۆن) یەكەمین كۆمپانیا بوو لە مێژوودا كورتەنامەی مۆبایلی لە (3/12/1992) نارد، بەو هۆییەوە ناوی چووە مێژوو.
نامەكە لە (15) پیت پێكهاتبوو بەبۆنەی پیرۆزبایی ساڵی نوێ نێردراوە، كورتەنامەكە لە فەرەنسا بەبڕی (120) هەزار دۆلار فرۆشرا.