بۆدابەزاندنی چەوری ناو خوێن، ئەمانە بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆدابەزاندنی چەوری ناو خوێن، ئەمانە بخۆن

 

 

یەكەم هەنگاو بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی چەوری‌ خوێن بریتیە لە خواردنێكی تەندروست و كەمچەوری، خواردن پەیوەندییەكی پتەوی بە ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنەوە هەیە، هەندێ خواردنی تەندروست بەقەدەر بەكارهێنانی دەرمان سوودی دەبێت.

1. گرنگیدانی تایبەت بە سەوزە (وەكو خەیارو كاهوو كەلەرم و گێزەر) و میوەكان بەتایبەتی (سێوو هەرمێ و مزرەمەنیەكانی وەكو پرتەقاڵ و لیمۆ) و دانەوێڵەكانی وەكو (نۆك و بازێلا و پاقلەمەنیەكان) زۆر بەسوودن بۆ هێنانە خوارەوەی ئاستی چەوری خوێن، هەروەها خواردنی چەرەزاتی وەكو (گازۆو فستق و عەلی باباو گوێز) زۆر بەسوودن، بەڵام گوڵەبەڕۆژە چەوری خوێن زیاد دەكات.

2. بۆ نانی بەیانیان وا باشە دووركەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و كەرەو پەنیری زۆر چەور.

3. وا باشە نەخۆشەكە زۆربەی خواردنەكانی كوڵاو بێت و دووربكەوێتەوە لە خواردنی سورەوەكراوو لەفەو پیتزا.

بۆ گۆشتیش پێویستە زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.

1. بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن وا باشە وەرزشێكی ڕێك و پێكی بەردەوام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەك سەعات وەرزشێكی مام ناوەند – قورس بكات.

2. دەرمانی دابەزاندنی چەوری خوێن كاتێك بەكاردێت كە كەسەكە ئاستی چەوری خوێنی زۆر بەرزبێت یاخود نەخۆشی دڵ یان شەكرەی لەگەڵدا بوو، یان دوای ماوەیەكی زۆر لە پارێزی خواردن و وەرزشكردن ئاستی چەوریەكە هەر دانەبەزی. پێویستە لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمانەكەش نەخۆشەكە لەسەر پارێزی خۆی هەر بەردەوام بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ