60 ساڵە وێنەی گەرمای ئەمڕۆی ئوسترالیا نەبووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

60 ساڵە وێنەی گەرمای ئەمڕۆی ئوسترالیا نەبووە

 

 

ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ئوسترالیا گەیشتۆتە سەرووی (50) پلە سیلیزی تۆمار كراوەو ماوەی نیو سەدەیە ئەم وڵاتە گەرمی بەمجۆرەی نەبینیوە.

پلە گەرمی لە شارەكانی باكوری ڕۆژئاوای ئوسترالیا ئەمڕۆ بریتی بووە لە (50.7) و ماوەی (62) ساڵە ئەم پلەی گەرمییە لە وڵات تۆمار نەكراوە.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا داوایان لە هاوڵاتیان كردووە لە ماڵەكانیان نەینە دەرەوە مەگەر بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت.

ئوسترالیا زەرەرمەندی یەكەمی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوای جیهانە بەهۆی زۆری ڕیژەی دەرچوونی گازەكان لەو وڵاتە، حكومەتیش تا ئێستا ڕەتی دەكاتەوە ڕێژەی دەرچوونی گازەكان لە كارگەكانی وڵات كەم بكاتەوە.

زاناكانی ئوسترالیا هۆشداریان داوەتە دەسەڵاتداران و جەختیان كردۆتەوە كە ئەگەر حكومەت لەسەر هەمان پلان بەردەوام بێت، لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا كارەسات لە ئوستڕالیا ڕوو دەدات و دۆخی كەش و هەوا لە دەست دەردەچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ