تاقیكردنەوەی پێدانی خواردن بە بەرخی دەریا دەستپێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاقیكردنەوەی پێدانی خواردن بە بەرخی دەریا دەستپێدەكات

 

 

هەوڵێكی تاقیكردنەوەی بێوێنە دەستی بێكردووە بەپێدانی خواردن بە بەرخی دەریا، ئەوانەی ڕووبەڕووی كەم خوراكی بوونەتەوە لە ئاوەكانی دەوروبەری فلۆریدا، بەرپرسانی ژیانی كێوی گەشبینی خۆیان دەربڕی ئەم ئەركە سەركەوتوو دەبێت لە كاتێكدا كەشی سارد ئەو شیردەرانە ناچار دەكات ڕوو لە ئاوە گەرمەكان بكەن.

كاربەدەستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بنكەی پێدانی خواردن بەدرێژایی كەناری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا دامەزراوە كاهویان داوە بەو گیاندارانە، بەڵام نەیانخواردووە هەرچەندە هەمان جۆری لە باخچەی ئاژەڵاندا بەخێو دەكرێن دەیخۆن.

بیسبوونی ئاو بەهۆی كشتوكاڵ و شارستانیەت و هۆكاری جیاوازەوە بۆتە هۆی زۆربوونی قەوزەی دەریا، گیاكانی ناودەریای لە ناوبردووە ئەوی ئەو بەرخانەی ئاو دەیخۆن، ئەمەش بۆتە هۆی تۆماركردنی (1110) گیان لە دەستدانی ئەو بەرخانە بەهۆی كەم خۆراكیەوە لەساڵی (2021) دا، ڕێژەی مامناوەند لە (5) ساڵدا بۆ مردنی ئاسایی‌ (625) بووە.

ئەمە بووە هۆی دانانی بەرنامەی پێدانی كاهوو، كە بەشێكە لە كۆمەڵێك كاردانەوە بەهۆی مردنی ئەو بەرخانەی دەریا، ئەنجوومەنێ فلۆریدا بۆ ماسی و ژیانی كێوی و خزمەتگوزاری ماسی و ژیانی كێوی ئەمریكا (FWC) سەرپەرشتی دەكات، هەرچەندە ئەمە پێشێلكاری یاسایی ویلایەتەكەیە، خەڵكی نابێت خواردن بە گیانداران بدەن.

(ڕۆن مێژچ) سەرۆكی لقی دابینكردنی هەوڵە هاوبەشەكان ووتی : تۆمار نەكراوە لە دەریادا ئەو گیاندارانە كاهوو بخۆن، ئێمە دەزانین ئەوانەی لە باخچەكانی ئاژەڵدا بەخێوە دەكرێن دەیخۆن.

لە وەرزی زستاندا سەدان لەو بەرخانەی دەریا لە ئاوە گەرمەكان كۆدەبنەوە، بەوپێیەی ئەم زستانە تا ئێستا لە فلۆریدا سەخت نەبوو ئەو گیاندارانە زیاتر بڵاون و دووركەوتوونەتەوە لە دەریادا.

(تام راینرت) بەرێوەبەری هەرێمی باشور لە (FWC) دەڵێت : دەجووڵێن و هاتووچۆ دەكەن، بەڵام نەگەشتوونەتە ئەو ئاستەی پلەی ساردی كەش زۆریان لێبكات، پێشبینی دەكەین ئەوەش ڕووبدات.

سەرباری تاقیكردنەوەی پێدانی خواردن، كاربەدەستان لەگەڵ چەند دامەزراوەیەكدا كاردەكەن بۆ دووبارە بووژانەوەی ئەو بەرخانەی لە دۆخێكی خراپدا بە زیندوویی دۆزرانەتەوە، لەوانە باخچەی ئاژەڵان لە فلۆریدا، باخچەی سی ورڵد بۆ گەشتوگوزار، حەوزەكانی ماسی دەریا، كاربەدەستان دەڵێن (159) بەرخی دەریا لە ساڵی (2021) ڕزگاركراون، هەندێكیان چاودێری درێژخایەنی دەوێت و هەندێكیان بۆ دەریا گەڕێندراونەتەوە.

(ئاندی گارێت) سەرۆكی رزگاركردن و بووژاندنەوە ووتی: دامەزراوەكەمان دەتوانێت ئەوانە لەخۆ بگرێت، ئەو شیردەرانە بووژانەتەوە، هاتوچۆیان خاوەو كلكیان بازنەییە بە ڕادەیەك بەسە بۆ دانانیان لە لیستی جۆرەكانی مەترسی نەمانیان لەسەرە، هەرچەندە هەوڵەكان دەدرێت بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەیان.

كاربەدەستان (8) ملیار دۆلاریان تەرخانی كردووەو بەكاریدێنن لە چەند پرۆژەیەكدا بەئامانجی بەدەستهێنانەوەی ناوچەی ژیانیان و دامەزراندنی حەوزی نوێ بە گەیای دەریا، بەڵام پرۆسەكە خاوەو كێشەكە چارەسەر ناكرێت ئەگەر پیسبوونی ئاو چارەسەر نەكرێت.

خەڵكی ئەگەر هەچ بەرخێكی دەریایان بینی لە دۆخێكی خراپدا بوو دەتوانن پەیوەندی بە (FWC) ەوە بكەن، هەروەها ڕێگا بە بەخشینی پارە دراوە لە ڕێگەی سندوقێكەوە دەوڵەت سەرپەرشتی دەكات.

وەك كاربەدەستان دەڵێن ئەمە باشترە لە پێدانی خواردن بەو بەرخانەی دەریا، كە زیانی بۆیان زیاترە لە سوود، چونكە ئەم كارە گیانداران بەخواردن بە مرۆڤەوە دەبەستێتەوە.

راینرت ووتیشی : دۆخەكە زۆر مەترسیدارە ، پارەكانت بەكاربێنە نەك كاهوو.

 

هه‌واڵی گرنگ