لەئەنجامی ڕوخانی پردێكی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر پێنج كرێكاری پرۆژەكە بریندار دەبن.
دوای ئەوەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19 ی 1 ی 2022، یەكێک لە پردەکانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر رووخا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کرێکار کەوتوونەتە ژێر داروبەردی پردەکە و برینداربوون.
بۆ دڵنیابونەوە لە هەواڵەكە كوردیو پەیوەندی بە ڕائید سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێرەوە كرد، ئەویش لای خۆیەوە هەواڵی داڕوخانی پردەكەی پشتڕاست كردەوەو رایگەیاند: "پێنج كرێكار بەم هۆیەوە برینداربوون، بەڵام پەیوەندی بە تیمەكانی ئێمەوە نەكراو وادیارە خۆیان فریای كرێكارە بریندارەكان كەوتبن و بردبنیان بۆ نەخۆشخانە".