بە گوێرەی تازەترین توێژینەوەکان لەسەر کەسانی تەمەن مامناوەند کراوە (واتا لە نێوان ٤٠-٦٠ ساڵان)ھەروەھا نەخۆشی دڵیان نەبووە، دەرکەوتووە کە خواردنەوەی سێ کوب قاوەی ڕۆژانە لە ٢١٪ ئەگەری جەڵدەی مێشک و ١٧٪ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن و ١٢٪ ھۆکارەکانی مردن کەمدەکاتەوە.
»» لە توێژینەوەیەکی تردا کە لەسەر ٣٠٠٠٠٠ بەژداربوو کراوە ،دەرکەوتووە کە خواردنەوەی قاوە بە شێوەی ئاسایی ( ڕۆتینی ) ئەگەری تێکچوونی ڕیتمی کارەبایی دڵی زیاد نەکردووە بە ڕەچاوکردنی نەخۆشی ھاوپەیوەست و شێوازی ژیان و ھەڵکەوتەی جوگرافی.
ھەروەھا ھەندێ دیراسە کاریگەری قاوە لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی مامناوەند دەسەلمێنن.
»» کاریگەری قاوە لەسەر چەوریەکانی خوێن کەوتۆتە سەرشێوازی بەکارھێنانی بە نموونە قاوەی پاڵفتە نەکراو (ئیپریسۆ ) دەبێتەوە ھۆی بەرزبوونەوەی چەوری زیانبەخش بەھۆی بوونی کافیستۆڵ ( cafestol).
مێتا ئەنەلایزی ٢٨ توێژینەوە کاریگەری تەواوی خواردنەوەی قاوە و شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدانی بەشێوی ئەرێنی پشتڕاست کردۆتەوە.
توێژینەوە ئیتاڵیەکان خواردنەوەی زیاتر لە ٤ کوپ قاوەی ڕۆژانە و مەترسی لیمفۆما ھەندێ جۆری تری شێرپەنجەیان دۆزیوەتەوە .
»» لە توێژینەوە کۆنەکاندا ھەمان کاریگەی خراپ لەسەر شێر پەنجەی میزەڵدان دەرکەوتووە.
بەراورد بەو کەسانەی کە قاوە ناخۆنەوە دەرکەوتووە خواردنەوەی ٦ کوپ لە ڕۆژێکدا لە ٣٣٪ مەترسی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
ھەروەھا ئەو قاوەیەی کە مادەی کافاین یش لێ دەرھاتووە ھەر سود بەخشە بووە لەو ڕووەوە.
»» خواردنەوەی قاوەی کوڵاو ( boiled coffee)ئەو سودەی نیە بەراورد بە قاوەی فلتەر ( filtered coffee).