لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێڵ و ماتۆرسكیلەوە سێ پێشنیاز دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێڵ و ماتۆرسكیلەوە سێ پێشنیاز دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاستەنگەکانی هاتوچۆ لەسەر شەقامە گشتییەکان سێ پێشنیاز دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران. دەشڵێت، "یەکێک لە پێشنیازەکان راگرتنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلە بۆ ماوەی پێنج ساڵ".

‎لەمبارەیەوە تارق ئیسماعیل روبەیعی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە: بەشێک لەو رێوشوێنانەی پێویستە بگیرێنەبەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر شەقامە گشتییەکان، هەموارکردنەوەی بڕیاری ٢١٥یە کە رێگەدەدات بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرامبەر مراندنی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە.

‎وتویەتیشی: هەنگاوێکی دیکە هەموارکردنەوەی بڕیاری ٦٨ە، کە هاوڵاتییان سەرپشک دەکات لە پێدانی رسومات بەگوێرەی مەکینەی ئۆتۆمبێل کە پێویستە بۆ هەر بستۆنێک ٥٠٠ هەزار دینار بدات، بەمەش ئۆتۆمبێلی چوار بستۆن دوو ملیۆن دینار دەدات و هەشت بستۆن چوار ملیۆن دینار دەدات.

‎دەشڵێت، پێویستە ئەم دوو بڕیارە یەکبخرێن و تەنها بە مراندنی ئۆتۆمبێل بتوانرێت ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردەبکرێت و ئۆتۆمبێلی تایبەت بتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ گشتی و ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر و بە پێچەوانەشەوە.

‎پێشنیازی دووەم ئەوەیە ئۆتۆمبێلەکان سکراب بکرێن و بە دیاری بدرێنە وەزارەتی پیشەسازی، ئەمەش لەبەرژەوەندی حکومەتدا دەبێت لە بەکارهێنانەوەیان لە پیشەسازی ئاسندا.

‎پێشنیازی سێیەم بریتییە لە راگرتنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی پێنج ساڵ، جگە لە ماتۆڕسکیلی سەربازی و حکومی، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە بەشی ١٠ ساڵی ئایندە دەکات.

‎شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلی هاوردەکراو و خراپی رێگەوبان و نوێ نەکردنەوەی سیستمی هاتوچۆ و نەبوونی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی، هەرێم و عێراق رۆژانە رووبەڕووی کێشەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە شەقامە سەرەکی و گشتییەکاندا دەبنەوە و رووداوەکانی هاتوچۆش روو لە زیادبوونن.

 

هه‌واڵی گرنگ