هاوردەکردنی کەلوپەلی بیانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوردەکردنی کەلوپەلی بیانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە

بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران رێگا دەدات هەمو کاڵاو کەرەستە و کەلوپەل و خۆراکی وڵاتانی بیانی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 23 ی كانونی دووه‌می 2022بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری هەمو بازرگانان و کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکان و هەناردەکاران و هاوردەکاران دەکەین بەپێی خاڵی دوازدەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردو پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران هەمو ئەو کاڵا و کەلوپەل و خۆراکی بیانی کە بە شێوەی ترانزێت لە ئێرانەوە لە دەروازەکانی تری هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێن".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش رێگایان پێدەدرێت و هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

لەراگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، گومرگەکانی ئێران ئەو بڕیارەی جێبەجێکردوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە ئێران رێگادەدات هەمو کاڵا و کەرەستە و کەلوپەل و خۆراکی وڵاتانی بیانی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ