یەكێتی بۆ پارتی : تاكڕەوانە هەنگاوی ناوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی بۆ پارتی : تاكڕەوانە هەنگاوی ناوە

 

 

دوێنێ‌ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە تێیدا دووپاتی كردۆتەوە كە تاكە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار (د. بەرهم ساڵح)ە.

بەپێی بەیاننامەی كۆبوونەوەكە، پارتی تاكڕەوانەو لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كوردو هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوەو رێككەوتنیان لەگەڵ هەندێك لایەنی سیاسی واژۆ كردووەو لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكردووە.

هەروەها یەكێتی پێی وایە كە مادەم لایەنی دیكە، دوور لە پرینسیپی تەوافوق كاندیدی خۆیان پێشكەش دەكەن، یەكێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆك كۆمار بە ئیستیحقاقی كوردو یەكێتی بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەكات و سازشی لەسەر ناكات.

بەیاننامەكەی یەكێتی باسیشی لەوەكردووە، ئەو قسەو باسانەی كە دەگوترا پارتی تەنها كێشەی لەگەڵ كاندیدی یەكێتی هەبوو و ئەگەر ئاڵوگۆر بەو كاندیدە بكرایا پارتیش كاندیدی خۆی دەكشاندەوە دووربوون لە راستییەوە، دەریشكەوت ئەمە تەنیا بۆ چاوبەستەكی بووەو ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمارە، دوور لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بەتایبەتی یەكێتی و لە چوارچێوەی رێككەوتنیان لەگەڵ هەندێك لە لایەنەكانی تری عێراق.

لەكۆتاییدا یەكێتی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی (بەرهەم ئەحمەد ساڵح) دووپات كردۆتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ