قەدەغەی گشتی لە حەسەكە راگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەدەغەی گشتی لە حەسەكە راگەیەندرا

 

 

دەستەی ناوخۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی گشتی لەسەر كانتۆنی حەسەكەو بەشێك لە ناوچەكانی دیكەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕاگەیاند.

خۆبەڕێوەبەری باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم قەدەغەی گشتی بەسەر كانتۆنی حەسەكەو بەشێك لە ناوچەكانی دیكەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا دەسەپێنێت.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا پەنجەی تۆمەت لە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی ناو شاری حەسەكە ئاڕاستەی توركیا دەكات.

ڕوونیشیكراوەتەوە، ئەوان وەك دەستەی ناوخۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا تا هەفتەیەك قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ سەر شاری حەسەكە ڕادەگەیەنن قەدەغەكردنەكە تاكو (31/1) دەبێت.

تەنها دامەزراوە خزمەتگوزارییەكانی وەك نانەواخانە، ئاش، بنكەی تەندروستی، سووتەمەنی و شارەوانییەكان، كە سروشتیان جیاوازە، كار دەكەن ڕوونیشی كردۆتەوە كە لە هەندێك ناوچەی دیكەی قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەی سنوردار ڕادەگەیەندرێت.

وتوشیەتی: لەكاتی قەدەغەكردنەكەدا هاتووچۆی نێوان شارەكان قەدەغە دەكرێت بۆ پاراستنی ئەمنیەتی باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە گەلەكەمان دەكەین كە پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانە بكەن بۆ ئەوەی هێزەكانمان بتوانن ئەركی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە جێبەجێ بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ