گۆڕانكاری لەكاتی دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگایەكی هەرێمدا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕانكاری لەكاتی دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگایەكی هەرێمدا كرا

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كەش و هەواوە ئەمڕۆ دوو شەممە بۆ سەلامەتی كارمەندان دەوامی فەرمانبەران لەكاتژمێر 9:30 خولەكەوە دەستپێدەكات.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویكردەوە: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبونی شەختە لە بەیانیاندا، بۆ سەلامەتی كارمەندان، ئەمڕۆ دوو شەممە كاتی دەوامی دامەزراوەكانی حكومەت لەكاتژمێر9:30 خولەكەوە دەست پێدەكات.

جێگەی باسە دوای ئەوەی دوو شەپۆلی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە كاتی دەوامی فەرمانگەكان دواخرا.

 

هه‌واڵی گرنگ