بڕیار بوو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەک لە عەنتاب-ەوە بەرەو ھەولێر بفڕێت، بەڵام گەشتەکە دواخرا.
بەگوێرهی ئهو زانیاریانهی كه دهست كهوتوه، هۆكاری دواخستنی گەشتەکە دەگەڕێتەوە بۆ نالەباریی کەشوھەوا لە ئاسمانی عەنتاب و پێشبینی دەکرێت گەشتەکە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
ئهوهش له كاتێكدایه پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا رایگەیاندبوو کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا، دەست دەکرێت بە گەشتی ئاسمانیی بۆ شاری ھەولێر و لە دووی شوباتیشدا بۆ ئەرمینیا.
ئاماژهی بهوهش كردبوو کە ھێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵوجێت لە ھەفتەیەکدا، دوو گەشت لە عەنتاب-ەوە بۆ ھەولێر لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە ئەنجام دەدات.