تووڕەبوون لە منداڵ ئەم مەترسییە گەورانەی هەیە:
1. ڕاهاتنی منداڵ لەسەر تووڕەبوون، تا وای لێ دێت بێ تووڕەبوون بەگوێت ناكات و لەدەست دەردەچێت.
2. چاندنی ترس لای منداڵ، ئەمەش تووشی داڕمانی دەكات.
3. لە دواڕۆژدا منداڵی تووڕەو سەرەڕۆی لێ دەردەچێ.
4. بەتوڕە بوون ڕق و كین لەدڵی منداڵەكەتدا دەچێنی.
5. تووشبون بەنەخۆشی شەكرەو بەرزی فشاری خوێن، لە هەمانكاتدا ڕێژەی میز بەخۆداكردنی منداڵیش زیاد دەكات.
6. منداڵەكەت متمانە لەدەستدەدات.
7. لاوازی توانای فێربوون، گەشەو پێگەیشتنی منداڵیش دوادەخات.
8. دژایەتی و رێزنەگرتنی بەرامبەرو تێكچوونی لایەنی دەروونی.
بەتایبەت دایكان تكایە وریابن و زیاتر لەكاتی خوێندن یان كۆششی قوتابخانە ئەگەر لێی گەڕێی منداڵەكە خۆی فێرببێ زۆر باشترە لەوەی لەسەر هەموو بابەتێك شەڕێكی پێ بفرۆشی.
(د. موحەمەد حەسەن – پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان)