مووچه‌ی سبه‌ی و دووسبه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچه‌ی سبه‌ی و دووسبه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا

پاش پێنج ڕۆژ لە كۆتاییهێنان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو،ئه‌مڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022 دەستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەری (كوردیو) كەوتووە بڕیاره‌ "ڕۆژی چوارشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی پێنجشەممەش مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت".

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

هاوكات، تاوەكو ئێستا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووەتە هەرێم، پێشبینی دەكرێت وەك مانگی پێشوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەرێوەبچێت.

جێگەی باسە، بە بیانووی نەگەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن حكومەتی ناوەند و پشووی سەری ساڵی نوێوە، حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی زۆر بە سستی دابەشكرد بەجۆرێك ماوەی 25 ڕۆژی خایاند، ئەوەش سەرەڕای بوونی داهات بۆ دابەشكردنی مووچە.

 

هه‌واڵی گرنگ