نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە

ئاڵۆزییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە هۆی جارێكی تر بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و ئەمشەو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەكراو دوای دابەزینی دوو ڕۆژی نرخەكانیان بەرزبوەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (87) دۆلارو 12 سەنت ە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (85) دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جگە لەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە، کە تەنها رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە شوباتدا زیاد دەکات بۆ بازاڕی نەوت، هاوکات پەیوەندی بەمەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیەوە هەیە، جگە لە هەندێک ئاماژەی بۆزەتیف لەبارەی زاڵبوون بەسەر پەتای کۆرۆنادا.

 

هه‌واڵی گرنگ