چەند رێنماییەك لەبارەی بەكارهێنانی بتڵی غاز ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند رێنماییەك لەبارەی بەكارهێنانی بتڵی غاز ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی چەند رێنماییەكی گرنگ لەبارەی بەكارهێنانی بتڵی غاز بڵاوكردەوە و رایگەیاند، نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و كاریگەری گەرمی لەسەر بێت:

دەقی ڕێنماییەكان:

1. بەكارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەكە بە شوێنی مەبەست كە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت،
2. نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و كاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام،
3. بە هیچ شێوەیەك نابێت بتڵی غاز لەشوێنی كاركردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەك كە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەك ژێرزەمین و كۆگا و چێشت خانە،
4. كردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لەكاتی پێویستی و ئیش كردندا وە كوژانەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەك تەنها كوژانەوەی لە ئامێری گەرمكەرەوەكەوە،
5. لەكاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بكار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەكە، بەڵكو دەبێت بتڵی غازەكە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە كەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەكاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەكار هێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
6. ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز كرد لەشوێنە كاركردندا نابێت بە هیچ جۆرێك كارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونكەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێك ئەبێتە هەوی دروست بوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە كڵپەدەكات و كارەسات دەخولقێت،
7. كاتێك هەست بەبۆنی غاز دەكەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویە)یە واتە دەرچە بۆ دەرچونی غازەكە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر كردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە و چووونە دەەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونكە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.

 

هه‌واڵی گرنگ