دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بەنكی هەرێم لە سلێمانی راگیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بەنكی هەرێم لە سلێمانی راگیرا

 

 

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەكانی بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی (ئاوات جەناب) وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانی لەسەرە هاتووە، بەپێی ئەو بڕیارەی پێماندراوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی سەرجەم دەسەڵاتی خەرجكردن لە بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم – سلێمانی (عەبدولرەحمان ساڵح ڕەشید) بەشێوەیەكی كاتی.

ئەوەش هاتووە، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم – سلێمانی (گەزیزە محیەددین مەعروف) هەڵدەستێت بە ئیش و كارەكانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێكهێنانی لێژنەیەكی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بانكە بازرگانییەكان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشكنین لە هۆكارو خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی خۆیداو كەمی سیوولەتی نەختینەیی پێویست لە بانك.

هەر لە نووسراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە كە فەرمانەكە لە ڕێكەوتی (27/1/2022) جێبەجێ دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ