كورتە مێژووییەكی سناپ چات بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كورتە مێژووییەكی سناپ چات بزانن

 

 

(ئیڤان تۆماس سپیگل) لەدایكبووی (1990) لە لۆس ئانجیلۆس، یەكێكە لە دامەزرێنەرانی پرۆگرامی سناپ چات، بە گەنجترین ملیاردێری جیهانی بۆ ساڵی (2015) ئەژماركرا، چونكە لە تەمەنی (25) ساڵیدا سەروەتەكەی (2) ملیار دۆلار بوو.

سناپ چات؛ پرۆگرامێكە بۆ ئاڵوگۆڕی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی و نامە، بە جۆرێك كە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی نامێنن و دەسڕێنەوەو بەكارهێنەر كاتی بۆ دیاریكراوی بۆ بینینی هەر بڵاوكراوەیەك هەیەو سەرەتا كردنەوەی هەر بابەتێكی سناپ چات (10) چركەی تێپەڕی نەدەكرد.

‎بیرۆكەی سناپ چات كاتێك دروستبوو، كە هاوڕێكەی هیوای خواستووە دوای ناردنی ئەو وێنانە بۆی، لای نەمێنێت و رەش ببێتەوە، ئەم رستەیە ئیڤانی توشی بیركردنەوە كردو هەستایە سەر پێ و وتی: ئەم بیرۆكەیە یەكسانە بە یەك ملیۆن دۆلار.

‎بەڵام دواتر دەركەوت كە وتەكەی هەڵە بووە سەبارەت بە مەزەندەی بڕی پارەكەی بەرنامەكە، چونكە ئێستا بیرۆكەی دروستكردنی بەرنامەكە بەهاكەی (20) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، دوای ئەوەی ئیڤان بیرۆكەی هاوڕێكەی بەهەند وەرگرت و لەگەڵ ریگی هاوڕێی بڕیاری دامەزراندنی (سناپ چات) یاندا تا بیكەنە پرۆگرامێكی پێشكەوتوو، بەهۆی كەمی شارەزایشیان لە بواری تەكنەلۆژیا پشتیان بە بۆبی مۆرفی هاوڕێیان بەست بۆ دیزاینكردنی تەواوی پرۆگرامەكە.

لە هاوینی (2011) دا هەرسێكیان بەرنامەیەكیان بڵاوكردەوە بەناوی (پیكتابوو) و ئیڤان هەستا بە دیزاینكردنی لۆگۆكەی و تائێستاش هەمان هێما بەكاردێت بۆ ناسینەوەی، هەر ئەو كات ئیڤان كرا بە سەرۆكی جێبەجێكاری و بۆبی كرا بە بەڕێوبەری تەكنیكی و ریگیش كرا بەڕێوبەری بازاڕكردن لە كۆمپانیاكەیان.

 

هه‌واڵی گرنگ