ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدهگهیهنێت، ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتوون لەو کاتەوەی هێرشی ڕووسیا لە 24ی مانگی دووەوە بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.
کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف لە ڕۆژی چوارشەممە کۆی گشتی پەنابەران بە 5.01 ملیۆن خەمڵاند.
ههروهها ئاشكراشی كردووه.زیاتر لە نیوەی کۆی ژمارەکە، سەروو ٢.٨ ملیۆن کەس لە سەرەتادا بەرەو پۆڵەندا هەڵاتبوون. هەرچەندە زۆرێک لەوێ ماونەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بۆ ناو وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا ڕۆیشتوون.
ئاژانسەکە ئهوهشی خستۆتهڕوو، لە 30ی مانگی سێدا، 4 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتبوون. ئاوارەبوونی بە کۆمەڵ تا ڕادەیەک خاوتر بۆتەوە لەم هەفتانەی دواییدا بە بەراورد بە سەرەتای جەنگەکە.
جگە لە پەنابەران، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژهی بهوهش كردووه، زیاتر لە 7 ملیۆن کەس لە ناو ئۆکرانیا ئاوارە بوون.