ئۆکرانیا.. "کۆتایی ئەمساڵ سەركەوتن بەسەر رووسیادا رادەگەیەنین"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆکرانیا.. "کۆتایی ئەمساڵ سەركەوتن بەسەر رووسیادا رادەگەیەنین"

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئۆكرانیا رایگەیاند دەتوانین بڵێین كۆتایی ئەمساڵ سەركەوتن بەسەر رووسیادا رادەگەیەنین.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئۆكرانیا كریلۆ بۆدانۆڤ بۆ كەناڵی سكاینیوزی بەریتانی رایگەیاند دەكرێت لە مانگی ئابدا ئەنجامی ئەرێنی شەڕ دەربكەوێت و پێش كۆتایی ساڵ جەنگ بەرینەوە و سەركەوتن بەسەر هێرشەكانی رووسیادا رابگەیەنین.

هەروەها ناوبراو راشیگەیاند زۆرینەی ئۆپەراسیۆن و شەڕەكان پێش كۆتایی ساڵ كۆتاییان دێت، بەهۆی ئەوە تەواوی ناوچەكان دەگرینەوە كە لەلایەن رووسیاوە داگیركراون وەك دۆنباس و كریمیا.

هاوکات ئێستا شەڕ لە ناوچەی دۆنباس لەرۆژهەڵاتی ئۆكراین گەرمە، رووسیا هێزی زۆری لەو ناوچەیە كۆكردەوە بە ئامانجی گرتنی ناوچەكە، بەڵام پێشكەوتنی بەدینەهێناوە و ئەم كاربەدەستەی ئۆكراین دەڵێت : "ئێمە هەمو شتێكی رووسیا دەزانین كە پلانەكانیان چۆنە پێشتر دەزانین".

 

شایەنی باسە ناوبراو ئەوەشی ئاشكراشیكرد ئێستا ئامادەسازی بۆ كۆدێتا دەكرێ لە مۆسكۆ دژی سەرۆكی رووسیا پووتین و سەرۆكی رووسیا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ