"فینلەندا و سوید ئەندامی ناتۆ نین"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"فینلەندا و سوید ئەندامی ناتۆ نین"

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەنالینا بێربۆک رایگەیاند، ناتۆ هاوپەیمانییەتییەکە سەرنجی خستووەتە سەر بەرگریی و دەرگا کراوەیە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە ئەنالینا بێربۆک بەرلە کۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە میدیاکانی راگەیاند کە لە قۆناغێکدان هەموو کەس لە ئەورووپا پێویستی بۆ پاراستنی ئاسایش زیاتر بووە و دەڵێت  : "وەک هاوپەیمانەکانی ناتۆ ئێستا دەرگامان کراوەیە بۆ ئەوانەی پێویستییان بە پشتیوانیی ئەمنییە".

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بە ئاماژەدان بەوەی کە فینلاند و سوید دۆستی نزیکی ئەوانن، دەڵێت : "بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە کرد لە چالاکییەکانی ئێوارەی دوێنێی ناتۆدا".

 

شایەنی باسە ئەنالینا بێربۆک دەشڵێت : "فینلەندا و سوید ئەندامی ناتۆ نین و بەشێک نین لێی، بەڵام ئێستا رووسیا ئەو دوو وڵاتەی بەرەو ناتۆ پاڵ ناوە و لە دۆخێکی لەم جۆرەدا دەرگاکانمان واڵان، ناتۆ هاوپەیمانییەتییەکە سەرنجی خستووەتە سەر بەرگریی و دەرگا کراوەیە و وایش دەمێنێتەوە بۆیە ئەگەر گەل و پەرلەمانی ئەو دوو وڵاتە بڕیار بدەن ببنە ئەندام لە ناتۆ، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێ دەکەین".

 

هه‌واڵی گرنگ