بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ئاشكرای دهكات، کچێکی لەدایکبووی ٢٠٠٨ خنکاوە و تا ئێستا نازانرێت خۆی خنکاندووە یاخود خنكێندراوه.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە رائید کاروان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن راگەیاند و دەڵێت : "شەوی رابردوو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن، کە حاڵەتێکی خنکان بوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کچێک بەناوی (هەستیا فاروق) گیانی لەدەستداوە".
هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن ئهوهشی خستهڕوو، ناوبراو لەدایکبووی ٢٠٠٨ـه پیشەی خوێندکارە دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی کارکردن رووی لە پێنجوێن کردبوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە.
شایەنی باسە ناوبراو ئهوهشی خستەڕوو، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامه.