شیرەمەنیەک لە قەزای کەلار داخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شیرەمەنیەک لە قەزای کەلار داخرا

شیرەمەنیەک لە قەزای کەلار داخرا شیرمەنی نازم لە کانی ماسی داخرا، بەهۆی ئەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستی تیایدا نەبووە و سەرجەم کەرەستەکانی دەستی بە سەردا گیراوە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە قائیمقامیەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (١٧ی ئایار) تیمی دووەمی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە هەماهەنگی ئاسایشی قۆرەتوو سەردانی شیرەمەنی نازمیان کرد لە کانی ماسی لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو.

 

هاوکات ناوبراو لە کاتی پشکنین بۆیان دەرکەوتووە هیچ مەرجێکی تەندروستی تیایدا نییە و بە هۆیەوە بڕیاری داخستنی درا و سەرجەم کەرەستەکانی دەستی بە سەردا گیرا.

 

شایەنی باسە بڕی (٧٥٠) کیلۆ ماست و قەیماغ و شیر تەلەف کرا.

 

هه‌واڵی گرنگ