ڕووسیا جەنگێکی نوێی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووسیا جەنگێکی نوێی راگەیاند

 ھۆشداری دەدرێت لەبارەی مەترسی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیھاندا.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاسایشی خۆراک لە جیهان بە سەرپەرشتی جۆن بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەڕێوەچوو ،لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی خۆراک لە سەرجەم وڵاتانی جیھان.

لای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا قەیرانی برسیەتی و کەمی خۆراکی زیاتر کردووە و ئەگەر ڕووسیا ڕێگە بە ئۆکرانیا نەدات دەست بە ھەناردەکردنی گەنم بکاتەوە قەیرانی خۆراک چارەسەر نابێت.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالێنا بێیەربۆک ئاماژەی بەوەکرد، ڕووسیا بە کۆگاکردنی دانەوێڵە جەنگی سێیەمی جیھانیی بەرپا کردووە و بەم جۆرەش دەیەوێت جیھان برسی بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ