نرخی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریکرا

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم نرخی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد و جەختیش دەکاتەوە، لیژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیێنێت، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ، بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەردو کۆمپانیای(خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن.

هەروەها ئەوەشیان ئاشکراکرد، وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت، نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک ٨٥٠,٠٠٠ دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە.

 

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لەرێکەوتی ١ - ٦ - ٢٠٢٢ پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن ٤٤ ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو ١٤ - ٧ - ٢٠٢٢ کۆتای دێت.

 

شایەنی باسە لیژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات، جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ