بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگهیاند: لە شاری هەولێر توانیمان دەستبگیرن بەسەر بڕی دە کیلۆ و پێنج سەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک كه لەناو ئامێرێکی ( هزە ) دا شاردبویەوە
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگهیاند، دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی (۱٠.٥٠٠ کغم) ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک کە لەناو ئامێرێکدا بەناوی ( هزە ) دا بەشێوەیەکی شارەزا شاردبویەوە.
شایەنی باسە ئەوەشی ئاشکراکرد کە لەسنووری باشماخ داخلی هەرێمی کوردستانی کردبوو لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( س ـ ف ـ ق ) تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.