هۆكارەكانی زۆری لیكی ناودەم لە شەودا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی زۆری لیكی ناودەم لە شەودا

 

 

زۆری لیكی ناودەم لە شەودا لەلای زۆر نەخۆش و دایكان و باوكان و هاوڵاتیانەوە وا دەزانرێت كە نیشانەی بوونی كرمی ناو ڕیخۆڵەوە ڕوو دەدات؛ بەڵام دوورە لە ڕاستیەوەو تووشبوون بە كرمی ناو ڕیخۆڵەكان و نابێتە هۆی زۆری لیكی ناو دەم نە لە شەو، نە لە ڕۆژدا.

هۆكارەكانی زۆری لیكی ناودەم لە شەودا :

زۆر دروست بوونی لیكەوە بە هۆی :

1. هەوكردن و برینی ناو دەم بە بۆنەی ڤایرۆسەوە.

2. هەوكردنی قورگ، لەوزەتێن، جیوب (گیرفانە هەواییەكان).

3. زۆر خواردنی خۆراكی ترش و مزرەمەنیەكان.

4. خانمان لە كاتی سكپڕیدا.

5. كێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەددە.

6. ددان نەشتن و پاك نەكردنەوەی؛ بوونی تاقمی ددان.

7. بوونی هەوكردنی بەهێزی وەك نەخۆشی سیل یان ڕێبیز (دەردە هاری دوا گەستنی سەگەوە).

8. لەجێ چوون یان شكاوی شەویلگە.

9. پێوەدانی جاڵجۆڵكەی ژەهراوی، خواردنی قارچكی ژەهراوی.

10. ژەهراوی بوون بە زەرنیخ یان مس یا گۆگرد.

11. ددان هاتن لە منداڵانی ساوا.

12. بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی دژە خەمۆكی یان چارەسەری زەهایمەر.

13. بوونی ئازارێكی زۆر لە ناو سكدا.

قووت نەدانی لیك بە هۆی كردنەوەی دەم.

1. هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە بەهۆی گیرانی لووتەوە یان خەوی قووڵەوە یا قەڵەوی یان نەخۆشیەكانی كۆئەندمی هەناسەوە.

2. خەوتن لەسەر لا یان شێوازی هەڵەی نووستن.

3. دانەخستنی دەم و لێو بە تەواوی.

4. گەورە بوون یان هەوكردنی زمان یان نەبوونی توانای جوڵانی زمان بە باشی.

5. هەندێك نەخۆشی وەك پاركنسۆن یان پوكانەوەی ماسولكەو دەمارەكان.

هەندێ جار بینینی خواردنی ترش یان توند لە خەودا یان تام كردن یان بینینی خواردنی ترش یان توند پێش خەوتن.

تووشبوون بە كرمی ناو ڕیخۆڵەكان نیشانەی تایبەت خۆی هەیە كە لە داهاتوودا بڵاوی دەكەمەوە پشت بە خوای گەورەو میهرەبان.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ