وەزیری پێشمەرگە مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری پێشمەرگە مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەك شەممە رێورەسمی دەرچوونی خولی 16ی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، تیایدا وەزیری پێشمەرگەی هەرێم مەترسی زیاتری لەسەر هەرێم ڕاگەیاند.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

ئەمڕۆ یەك شەممە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەڕێوەچونی رێورەسمی دەرچوونی خولی 16ی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی هەیە و ڕۆژبەڕۆژیش مەترسیەكان لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: داوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەم لەدەرەوەی هێزی پێشمەرگە ڕێگە بە دروستكردنی هیچ هێزكی سەربازی نەدرێت و نابێت هێڵی سور هەبێت لە ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە.

 

هه‌واڵی گرنگ