چیڕۆكی پایسكلەكەی ناو درەختەكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چیڕۆكی پایسكلەكەی ناو درەختەكە

 

 

هەموو هێزە سروشتیەكان لەنێو گەردوون و سەر هەسارەكەمان كاری خۆیان دەكەن و گوێ بە ئێمە نادەن، تواناو كاریگەرییەكانی ئێمەی مرۆڤ لە ئێستادا بەسەر ئەو هێزە سروشتیانە زۆر زۆر سنوردارە...

لە نزیك كەنارەكانی ویلایەتی واشنتۆن كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوورگەیەكی بچووك هەیە بەناوی ڤاشان Vashon، بەشی زۆری دورگەكە لە دارستانێكی چڕ پێكدێت و دانیشتوانێكی كەمیشی هەیە...

لەم دوورگە بچووكەو لە ناو قەدی یەكێك لە درەختە گەورەكانی دورگەكە پایسكلێكی كۆنی ژەنگاوی هەیە ساڵی هەزارەها كەس دەچن بۆ بینینی...

چیڕۆكی ئەم پایسكلە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵی (دۆن پۆز)، بە‌ وردی بۆ‌ ساڵی (1954) كاتێك دۆن تەمەن حەوت ساڵان بوو، ئێستا ئەو تەمەنی پتر لە حەفتا ساڵە، لەو ساڵەدا دۆن ماڵەكەیان سوتا كە نزیكەی پەنجا مەتر لەو دارە دور بوو، لە ڕووداوەكە باوكی‌ دۆن گیانی لەدەستدا، دراوسێكانیان دوای‌ ڕووداوەكە كەل و پەلێكی زۆریان بەخشی بەو خێزانە، لەنێو كەل و پەلەكان ئەم پایسكلە بوو بۆ دۆنی منداڵ...

دۆن بەر لە چەند ساڵێك لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی فۆكس لە شاری سیاتلی ویلایەتی‌ واشنتۆن گێڕایەوەو ووتی: هەر لە سەرەتاوە حەزم لە پایسكلەكەم نەبوو، جار جار لێم دەخوڕی و هەندێك جار بۆ چەند هەفتەیەك لەو دارە قایمم دەكرد، ئەو دەڵێت دوای چەند مانگێك لە ڕووداوی سوتانی ماڵەكەمان دایكم بڕیاریدا بار بكەین لەو دورگەیەو بچینە شارێكی تری ویلایەتی واشنتۆن، دۆن لە چاوپێكەوتنەكە لەلای پایسكلەكەی و دارەكە ووتی: ئەو كاتەی كە پایسكلەكەمان جێهێشت بە زنجیرێكی بچووك بەم دارەوە قایم كرابوو لەسەر‌ زەوی...

هەروەها (دۆن پۆز) كاتێك دەستێكی لە پایسكلەكەی ناو قەدی درەختەكەدا دوای چەند ئاخ هەڵكێشانێك بۆ كاتی منداڵی ووتی: چیتر خۆم بە خاوەنی ئەم پایسكلە نازانم، پایسكلەكەم ئێستا ئەم درەختە گەورە خاوەنیەتی...

(نوسینی: لوقمان حەوێز)

 

هه‌واڵی گرنگ