خشۆكێك دۆزرایەوە كە قەبارەی پاسێكی هەبووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خشۆكێك دۆزرایەوە كە قەبارەی پاسێكی هەبووە

 

 

زانایان لە وڵاتی ئەرجەنتین پاشماوەی بەردبووی جۆرە خشۆكێكیان دۆزیوەتەوە كە قەبارەی پاسێكی گەورەی هەبووەو بە ئاسماندا فڕیوە بۆ ڕاوكردن.

خشۆكەكە لە جۆری تێراسۆرەو (86) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، واتا لەو سەردەمەی كە دایناسۆڕەكان لە سەر زەوی هەبوون و پێش پەرەسەندنی باڵندە.

زانایان خشۆكەكەیان ناوناوە (ئەژدیهای مردن) و دەڵێن: درێژی هەردوو باڵەكانی بەیەكەوە (9) مەتر بووە.

(لیۆناردۆ ئۆرتێز) كە سەرپەرشتی تیمە زانستیەكەی كردووە بە ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی) ڕاگەیاند، بەرزایی ئەم جۆرە لە بوونەوەر نزیكبووە لە بەرزایی زەڕافەو درێژی باڵەكانی بە ئەندازەیەك بووە كە سنووری تێگەیشتنی زیندەوەرزانی ئێمە تێدەپەڕێنێت.

پاشماوەی خشۆكەكە لە یەكێك لە بەردەكانی شاخی ئاندیس لە باكوری ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە.

پێشتریش لە ساڵی (2017) زانایان لە سكۆتلەندا پاشماوەی تێراسۆرێكی تریان دۆزیەوە كە (170) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوەو درێژی باڵەكانی دوو مەترو نیو بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ