تایبەتمەندی كیشوەرەكانی جیهان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تایبەتمەندی كیشوەرەكانی جیهان

 

 

كیشوەرەكانی جیهان هەر یەكەیان بەپێی سروشتی تایبمەتمەندییان لە یەكتری جیاوازن، هەر یەكەیان خاوەن خەسڵەت و سروشتی خۆیەتی، لەگەڵ ئەمەشدا هەر كیشوەرەو بە دیاردەیەك لە دیاردە بە ناوبانگەكانی سەر رووی زەوی دەناسرێتەوە، كە وایكردووە جیابكرێتەوە لە كیشوەرەكانی تر.

یەكەم/ كیشوەری ئاسیا ...

1. لە ڕووی ڕووبەرەوە بە گەورەترین كیشوەری جیهان دادەنرێت و رووبەرەكەی (44.391.16) كیلۆمەتر دووجایە.

2. (45) وڵاتی لەخۆ گرتووە لەگەڵ چوار دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆ كە گەورەترین وڵاتیان لە ڕووی ڕووبەرەوە ڕووسیایە.

3. بەرزترین لوتكەی جیهانی تێدایە (ئەڤرێست) لە چیای هیمالایا بەرزیەكەی لە ئاستی رووی دەریا (8848) مەترەو نزمترین شوێن تیایدا (دەریای مردوو) ە كە نزمییەكەی لە ئاستی رووی دەریا (- 422) مەترە.

4. درێژترین رووباری (یانگتسی) یە لە وڵاتی چین كە درێژییەكەی (6380) مەترە گەورەترین بانی تێدا بەدی دەكرێت بە ناوی (تبت).

5. گەورەترین دەریاچەی (قەزوین) و قووڵترین دەریاچەی جیهانی تێدایە بە ناوی (بایكاڵ) لە ڕووسیا.

6. گەورەترین شاری تێدایە كە (تۆكیۆ) ی پایتەختی ژاپۆنە.

7. بە چڕترین كیشوەر دادەنرێت لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، تەنها وڵاتی (چین و هیند) یەك لەسەر سێی كۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە خۆ دەگرن.

دووەم/ كیشوەری ئەفریقیا ...

1. لە ڕووی ڕووبەرەوە دوای كیشوەری ئاسیا بە پلەی دووەم دێت، ڕووبەرەكەی (30.244.049) كیلۆمەتر دووجایە.

2. كۆی گشتی وڵاتەكانی (55) وڵاتن.

3. بەرزترین لووتكەی ئەم كیشوەرە ناوی (كلمنجارۆ) یە، بەرزییەكەی (5895) مەترە.

4. درێژترین رووباری جیهانی تێدایە (نیل) درێژییەكەی (6690) كیلۆمەترەو گەورەترین دەریاچەی (ڤیكتۆریا) یە.

5. گەورەترین وڵات تیایدا (جەزائیر) ەو گەورەترین بیابانی جیهانی تێدایە بە ناوی (بیابانی گەورەی ئەفریقیا)، رووبەركەی (9.400.000). كیلۆمەتر دووجایە.

سێیەم/ كیشوەری ئەمریكای باكوور ...

1. ئەم كیشوەرە لە (سێ وڵات) پێكدێت، كە گەورەترینیان (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كەنەداو مەكسیك) ن وڵاتەكانی تر كۆمەڵێك وڵاتی ئۆقیانووسین كە بە وڵاتانی ئەمریكای ناوەڕاست ئەژمار دەكرێن.

2. دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانی تێدایە لەڕووی رووبەرەوە كە وڵاتی (كەنەدا) یە.

3. بەرزترین لووتكە چیای بە ناوی (ماكنلی) یە، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا (6194) مەترە.

4. گەورەترین تاڤگەی جیهانی تێدایە (نیاگارا) كە بەرزییەكەی (56) مەترەو نزمترین و وشكترین شوێن لەم كیشوەرەدا، ناوچەیەكە بە ناوی (دۆڵی مردن) كە (-85) مەترە لە ئاستی رووی دەریا نزمە.

5. گەورەترین شاری (مەكسیكۆ) یەو درێژترین رووباری (میسیسپی) یەو گەورەترین دەریاچەی كیشوەرەكە ناوی (سۆپەریۆر) ە.

چوارەم/ كیشوەری ئەمریكای باشوور ...

1. لە سیانزە وڵات پێكهاتووەو رووبەرەكەی (17.821.029) كیلۆمەتر دووجایە، گەورەترین شاری ساوپاولۆیەو تەنها دوو وڵاتی ناكەوێتە سەر زەریا ئەوانیش پۆلیڤیاو پاراگواین و ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە نیراتی سۆدیۆم.

2. درێژترین زنجیرە چیای جیهانی تێدایە بە ناوی ئەندێز، درێژییەكەی (7000) كیلۆمەترەو بەرزییەكەی (6959) مەترە.

3. درێژترین وڵاتی تێدایە بە ناوی شیلی و وشكترین بیابانی جیهانی لەخۆ گرتووە بە ناوی ئەتاكاما.

4. بەرزترین لووتكە چیای كیشوەرەكە ناوی (ئەكۆنكاگوا) یە بەرزییەكەی لە ئاستی رووی دەریا (6961) مەترە.

5. پانترین و دووەم گەورەترین و رووباری جیهانی تیایدا بەناوی (ئەمازۆن) و گەورەترین دەریاچەی هەیەو ناوی (تیتیكاكا) یە، هەروەها بەرزترین تاڤگەی جیهانی تێدایە بە ناوی (ئەنجڵ).

پێنجەم/ كیشوەری ئەوروپا ...

1. كۆی گشتی وڵاتانی ئەم كیشوەرە چل و حەوت وڵاتەو رووبەرەكەی (10.354.636) كیلۆمەتر دووجایە، تەنها پێنج وڵاتی ناكەونە سەر دەریاو درێژترین رووباری تیایدا بەناوی (ڤۆڵگا)، درێژییەكەی (3531) كیلۆمەترە.

2. بەرزترین لووتكەی چیای ناوی (مونت بلان) ەو درێژترین زنجیرە چیاكانی ناوی (ئەڵپ) ە.

3. گەورەترین شاری (لەندەن) ی پایتەختی بەریتانیایەو بچووكترین وڵاتانی جیهانی تێدایە وەك (ڤاتیكان و سان مارینۆ).

4. تاكە كیشوەرە بیابانی تێدا نییە.

شەشەم/ كیشوەری ئوسترالیا ...

1. تەنها یەك وڵات لە خۆ دەگرێت كە پایتەختەكەی (كانبێرا) یەو (دوورگەی نیوزیلەندا) ش سەر بەم كیشوەرەیە، بەڵام بە وڵاتانی ئۆقیانووسی لە قەڵەم دەدرێت و رووبەرەكەی (7.686.884) كیلۆمەتر دووجایە.

2. بە بچووكترین كیشوەری جیهان و گەورەترین دوورگە ئەژمار دەكرێت، بەرزترین لووتكە چیای ناوی (كوسییاسكۆ) یە.

3. درێژترین رووباری تێدایە بەناوی (مورای) و گەورەترین دەریاچەی ناوی (ئیری) یە.

(سەردار عەبدولڕەحمان – نووسەرو شارەزای جوگرافیا)

 

 

هه‌واڵی گرنگ