زانیاری لەبارەی كوتانی ساواو منداڵ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەبارەی كوتانی ساواو منداڵ

 

 

كوتان بریتییە لە پێدانی پێكوتە، پێكوتە‌ بریتییە لە پێكهاتەیەكی بایۆلۆژی كە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات لە دژی نەخۆشییەكی دیاریكراو، زۆربەی جار پێكوتە لە ژەهری یا خودی میكرۆبێكی بێ هێزكراو یا كوژراو دروست دەكرێت، پێكوتە هەڵدەستێت بە هاندانی سیستەمی بەرگری لەش بۆ ئەوەی وەك تەنێكی بێگانە بناسرێتەوە پاشان تێكبشكێندرێت و جەستە بتوانێت بە ئاسانی زاڵببێت بەسەری ئەگەر جارێكی تر رووبەڕووی بۆوە.‌

كوتان‌ ساواو منداڵ دەپارێزێت لە جۆرەها نەخۆشی ترسناك و بكوژ، لێرەدا كوتان لە تەمەنی جیاواز دەخرێتەڕوو بە گوێرەی ئەو خشتە كوتانەی كە لە هەرێمی كوردستان و عێراق پەیڕەو دەكرێت.

لە یەكەم (72) كاتژمێری دوای لە دایك بوون: بی سی جی

هەوكردنی جگەر – ژەمی یەك

ئیفلیجی منداڵان – ژەمی سفڕ

تەمەنی 2 مانگی: ئیفلیجی منداڵان – ژەمی یەك

سیانی – ژەمی یەك

هەوكردنی جگەر – ژەمی دوو

تەمەنی (4) مانگی: ئیفلیجی منداڵان – ژەمی دوو

سیانی – ژەمی دوو

تەمەنی (6) مانگی: ئیفلیجی منداڵان – ژەمی سێ

سیانی – ژەمی سێ

هەوكردنی جگەر – ژەمی سێ

تەمەنی (9) مانگی: سوورێژەی تەنیا

تەمەنی (15) مانگی: سوورێژەی تێكەڵ

تەمەنی (18) مانگی: ئیفلیجی منداڵان – چاڵاككەرەوەی یەكەم

سیانی – چاڵاككەرەوەی یەكەم

تەمەنی (4 بۆ 6) ساڵی: ئیفلیجی منداڵان – چاڵاككەرەوەی دووەم

سیانی – چاڵاككەرەوەی دووەم

تەمەنی (6) ساڵی: سوورێژەی تێكەڵ

تێبینی:

• لە كاتی دەرنەكەوتنی قەتماغە دوای تێپەڕبوونی دوومانگ بەسەر كوتانی (بی سی جی) بۆ جاری دووم پێویستە منداڵەكە دووبارە بكوترێتەوە.

• ئەو كوتانانەی لە كاتی هەڵمەتە نیشتمانییەكاندا ئەنجام دەدەرێن ناكەونە بڕی كوتانەكانی ئەم خشتەیە.

(د. سانا عەبدولرەزاق ئیبراهیم – پسپۆڕ لە نەخۆشی و گەشەی منداڵان و تازە لەدایكبووان و منداڵی ناكام)

 

هه‌واڵی گرنگ