پەیوەندی خواردنــی گـۆشـت و بەردی گـورچیلە چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندی خواردنــی گـۆشـت و بەردی گـورچیلە چییە ؟؟

 

 

یەكێك لەهـــۆكارە گرنگەكانـــی دروستــبونی بەردی گورچـیلە بریتیە لـە زیادخــواردنـــی گۆشــت بە بێ جـــیاوازی، جـــا گۆشتــی سـور، ماســـی، باڵــندە بێت جیاوازییەكی ئەوتۆی نیە.

لێرەدا دەمەوێت تیشــك بخەمە ســەر هـــەڵـــەیەكی زەق و باوی كۆمەڵـــگا، ئەویش ئەوەیە دەوتـــرێ تەنــها گۆشــــتی ســـور زیانی هەیەو دەبێتە هۆی دروســـت بوونــی بەردی گورچـــیلە.

لەوەڵامـــدا دەڵێــین نەخێر گۆشـــتی ســــور، باڵـــندە، ماســـی هەریەكە بەڕێژەیەكــی جــیا كاریگەری خراپیان هەیە لەســەر دروستبونـــی جـــــۆرێك زۆر خـــواردنـــی دەبێتە هـــۆی:

1. ترشاندنــی مـــیزی كەســـەكە.

2. دەبێتە هــۆی بەرزبــوونەوەی ڕێژەی Uric Acid لەخوێن و مــیزدا.

ـــ بێگــومان ئەمەش دەبێتە هـــۆی ئەوەی كە مـــادە كانزاییەكانی ناومیز بارگاوی ببن و كێـــش ببن بۆ یەك بەهــــۆی ئەم تــرش و تفــتیەوە كــەدروســت دەبـــن لە مـــیزەكەیـــا ڕاســتەوخۆ ئـــاســـانكاری دەكەن بۆدروســـت بونــی بەرد.

گومان لەوەدا نیە كە گۆشتی سوركاریگەری زیاترە بۆدروستــبوونی بەرد بەبەراورد بە گۆشــــتی باڵــندەو مریشــــك، بەڵام بە گشتی هەموو گۆشتەكان بەهۆی زۆری ڕێژەی پـــرۆتینەوە هــەریەكـــەو بە ڕێـــژەیەك بەرپـــرس و كاریگەرن بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە.

1. بۆ ئەو كەسانەی ئاو كەم دەخۆنەوە.

2. بۆ ئەو كەسانەی لەناوچە گەرمەكاندا دەژین.

3. بۆ ئەوانەی كە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ