ئەڵمانیا: "رێگە نادەین رووسیا جیهان دووچاری برسێتی بکات"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەڵمانیا: "رێگە نادەین رووسیا جیهان دووچاری برسێتی بکات"

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربۆک ئاشکرای کرد کە وەک وڵاتانی جی حەوت، رێگە نادەن رووسیا لەڕێگەی ئەو جەنگەی دژبە ئۆکراینا هەڵیگیرساندووە، جیهان بەرەو برسێتی ببات.

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ئانتۆنی بڵینکن، ئانالینا بێربۆک رایگەیاند: "پەیامی ئێمە وەک وڵاتانی جی حەوت روون و ئاشکرایە. رێگە نادەین رووسیا لەڕێگەی ئەو جەنگەی هەڵیگیرساندووە جیهان بەرەو برسێتی ببات".

ئانالینا بێربۆک باسی لەوەشکرد کە لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە هەنگاو دەنێن و گوتیشی: "لەگەڵ دۆستە نێودەوڵەتییەکانمان پێکەوە چاودێری هەنگاوەکانی رووسیا دەکەین کە لەڕێگەی دروستکردنی قەیرانی دانەوێڵەوە، هەموو وڵاتانی جیهانی دووچاری ناسەقامگیریی کردووە و بووەتە هۆی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی خۆراک لە جیهاندا".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو وڵاتانەی خاوەنی پیشەسازییەکی بەهێزن، دژ بەو جەنگەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، هەڵیگیرساندووە، بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان دەکەوێتە ئەستۆ.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، ئیدانەی ئابڵوقەکانی رووسیای بۆسەر دانەوێڵە و بەرهەمە خۆراکییەکانی ئۆکراینای کرد و رایگەیاند: "یەکمان گرتووە بۆ داکۆکییکردن لە بەها هاوبەشەکانمان. لە پێناو بەرگرییکردن لە مافی مرۆڤ، دیموکراسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بووینەتە یەک".

بڵینکن هاوکات سوپاسی ئەڵمانیای کرد کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تایبەت بە ئاسایشی خۆراکی کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ