"جەنگی جیهانی سێیەم لە ئێستاوە دەستی پێکردووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"جەنگی جیهانی سێیەم لە ئێستاوە دەستی پێکردووە"

پاپا فرانسیسکۆ ڕەخنە لە “دڕندەیی” هێزەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر ئۆکراین دەگرێت و دەڵێت؛ جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێکردووە، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە شەڕی ئێستای ڕووسیا و ئۆکراین ” دروستکراو بێت”.

لەمبارەیەوە پاپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “لا سیڤیلتا کاتۆلیکا”ی ئیتاڵیی، ڕایگەیاندووە: لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە بانگەوازم بۆ ئاشتی دوو هێندە کردووە.

ناوبراو وتویەتیشی کە ئەوەی ئێمە شاهیدی دەبین، دڕندەیی هێزەکانی ڕووسیایە لەم شەڕەدا، ئیدانەی ناردنی چەکدارانی چیچانی و سووری و بەکرێگیراوانی مۆسکۆش دەکات بۆ بەرەکانی شەڕ لە ئۆکراین.

ئەوەشی وتوە : رەنگە هەندێک تۆمەتبارم بکەن بەوەی کە لایەنگری سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پۆتینە، بەڵام وتنی شتێکی لەو جۆرە هەڵەیە و پێویستە “بیر لە رەگ و بەرژەوەندییەکان بکرێتەوە”. ” لەم ململانێ “زۆر ئاڵۆزە”دا.

ئەوەشیخستۆتەروو: “راستە کە رووسەکان پێیان وابوو دوای هەفتەیەک جەنگ کۆتایی دێت، بەڵام بە هەڵە لەو جەنگە گەیشتبوون”.

دەشڵێت: “بۆ من جەنگی جیهانی سێیەم ڕاگەیەندراوە، و ئەمە شتێکە کە دەبێت هانمان بدات بیر بکەینەوە، دەبێت بزانین چی بەسەر مرۆڤایەتیدا دێت “.

 

هه‌واڵی گرنگ