ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە


كوردیو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ژانستی هەرێم لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددینەوە هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت،"لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانکۆکان هەمو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر".

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"بەداخ و نیگەرانیەکەی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی (2022/6/28) لە ڕوداوێکی نەخوازراو و چاوەڕواننەکراودا، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانی بەشی یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمی زانکۆ".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی مامۆستایانی شەهید دەکات و هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،"وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانکۆکان هەمو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ