رێكخراوی گەشەپێدان: تیرۆركردنی دوو مامۆستای زانكۆ، شکاندنی شکۆی زانستە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوی گەشەپێدان: تیرۆركردنی دوو مامۆستای زانكۆ، شکاندنی شکۆی زانستە

كوردیو

ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆوە ڕایدەگەنێت،" جێی نیگەرانییە و شکاندنی شکۆی زانستە لەم هەرێمەدا".

هیوا رفعت محمد سکرتێری گشتیی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تیرۆرکردنی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینەوە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"د.کاوان ئیسماعیل لە کۆلێژی یاسا، و دکتۆر ئیدریس حەمەخان لە کۆلێژی ئەندازیاری، جێی نیگەرانییە، و شکاندنی شکۆی زانستە لەم هەرێمەدا ، داوای فیردەوسی باڵایان لەخوای گەورە بۆ دەخوازین، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاریان دەکەین".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئەم کردە قێزەونە تاوانێکە هەرکەسێکی لە پشتەوە بێت، دەبێت بەسزای راستەقینە بگەیەندرێت".

ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە گلەیی و ناتەواوی ریشەیی هەیە لە پرۆسەی مرۆڤسازی و پەروەردە لەم وڵاتەدا، سەرەڕای ناجۆری دۆخی یاسایی و سزای تاوانباران لە پرۆسەی دادگاییدا".

لە ڕاگەیەندراوەكەی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گەشەپێداندا هاتووە،"داواکارین ئاوڕدانەوە لە پەروەردەدا بکرێتە ئەولەویاتی کاری حکومەت، و رەوشی یاسایی چاوپێداخشانەوەی تەواوی تێدابکرێت، تا رێگری تەواوەتی بکرێت لە داڕووخانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئەم وڵاتە".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دوو په‌لاماری جیادا،بكوژێك بەناوی "أ. م. ق" ته‌قه‌ی له‌ هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كردووه‌ و هه‌ردووكیانی كوشت، هاوكات كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی كۆلیژی یاساش برینداره‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ