هۆکاری سەرەکی زیادبوونی خوێ لە ئاوی شەتو عەرەبدا ئاشکرادەکرێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆکاری سەرەکی زیادبوونی خوێ لە ئاوی شەتو عەرەبدا ئاشکرادەکرێ

 ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئاستی خوێی شەتو عەرەبیان دەستنیشان کرد.

بە وتەی عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، هۆكارە سەرەكییەكانی زیادبوونی رێژەی خوێ لە شەتو عەرەب و پچڕان یان نەبوونی داهاتی ئاوی رووباری كارون هەیە.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكە ئێران لەسەر ئاستی تەكنیكی، لەنێویاندا سەردانی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران بە ئامادەبوونی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ناوبراو دەشڵێت : "عێراق پێویستییەکی زۆر گرنگی هەیە، لە ئاوی خواردنەوە تاوەکو خۆراکی کشتوکاڵی و پشكی هۆڕەكان، جگە لە هەموو بەکارهێنانەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە ئاو و کارەبا و تەندروستی و پیشەسازییەوە هەیە". بە قەرەبووکردنەوەی کەمی داهاتی ئاو لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاوی و دابینکردنی ئاوەوە، کەمبوونەوەی وردە وردە لە ئاستی ئاودا دروست دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ