ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوتیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەمزوانە قەیرانی سووتەمەنی لە بەغدا و هەندێک لە پارێزگاکان کۆتایی پێدێت.
لیوا خالید ئەلموحەننا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعێراقیه‌ی راگه‌یاند، له به‌غدا و هه‌ندێك پارێزگا قه‌یرانی سوته‌مه‌نی هه‌بووه، چونكه هه‌ندێك كه‌س به قاچاخ نه‌وتیان گەیاندۆتە كوردستان.
هەروەها ناوبراو دەشڵێت : فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی سەرکردەکانی کردووە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
هاوکات ئەلموحەننا ڕوونیکردەوە کە "نزیکەی ڕۆژانە چالاکییەکان لە پێکهاتە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و دەزگا هەواڵگرییەکان و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە بۆ قاچاخکردنی وەرگیراوەکانی نەوت و هەندێک وێستگەی سەرپێچیکار دیاریکراون".
وە دەشڵێت : "خاوەن بەنزینخانەكان هەندێك سووتەمەنی هەڵدەگرن بۆ ئەوەی بە قاچاخ بخرێتە بازاڕی رەشەوە، بەشێكی زۆریان دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ هەندێك تانكەر".