ده‌زگای لوتكه‌: هیچ كۆچبه‌رێكی كورد له‌ناو یه‌خته‌ نقومبووه‌كه‌ی یۆناندا نییه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ده‌زگای لوتكه‌: هیچ كۆچبه‌رێكی كورد له‌ناو یه‌خته‌ نقومبووه‌كه‌ی یۆناندا نییه‌

 

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ئاشكراى كرد: هیچ كۆچبه‌رێكی كوردو عێراقی له‌نێو یه‌خته‌ نقومبووه‌كه‌ی یۆناندا نییه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران هاتووه‌، سه‌رباری بوونی مه‌ترسییه‌كی زۆری ڕێگه‌كانی كۆچی نایاسایی و بیستنی نوقمبوونی ده‌یان به‌له‌م و یه‌خت، به‌ڵام هاوڵاتییان پێداگیرن له‌سه‌ر كۆچكردن و په‌نابردنه‌به‌ر وڵاتێكی دیكه‌ بۆ گوزه‌رانێكی باشتر.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئه‌گه‌ر چی له‌ زۆرێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌ گوایه‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ی له‌رۆژى 10 ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیك دوورگه‌ی كارپاتۆسی یۆنان نوقمبوو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی عێراقی و هه‌رێمی كوردستانی تێدابووه‌، به‌ڵام دوای به‌دواداچوونێكی نوێنه‌رانی ده‌زگای لوتكه‌ له‌ یۆنان و توركیا و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ یۆنان و ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تی یۆنان و توركیا، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ كه‌ كۆچبه‌رانی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له‌و یه‌خته‌دا هه‌بوون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تائێستا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ له‌ كۆچبه‌ره‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كان و نه‌ له‌كۆچبه‌ره‌ ڕزگاربووه‌كان هیچ هاوڵاتییه‌كی عێراقی و كورد تۆمارنه‌كراون، وه‌ك ده‌زگای لوتكه‌ ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌ به‌دواداچوونه‌كانیان.

هه‌واڵی گرنگ