لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى به‌ڵێنده‌رانى سنوره‌كه ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەڕێوەبەری بانکی هەرێم له‌سلێمانى پێڕاگه‌یاندن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌به‌ڵێنده‌ران بۆ پڕۆژه‌كانیان نادرێت".
لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى سەرجەم بەڵێندەران‌و کومپانیاکان له‌سنوره‌كه‌ى ده‌كات‌و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نده‌رى هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سنورى زۆنى سه‌وز نه‌كڕن‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌وه‌ش كراوه، "دوابەدوای چەندین نوسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم لەسەر کێشەی بەڵێندەران‌و کارکردن بەچەکی موسه‌ده‌ق‌و خەرجنەکردنی ته‌مویلی ئەو پڕۆژانەی کە نوسراوی خەرجکردنی پاره‌یان هەیە، ئه‌مڕۆ لەبەردەم بانکی ناوەندی گردبونه‌وه‌یه‌كمان ڕێکخست‌و دواتر چاومان بەبەڕێوەبەری بانکی هەرێم کەوت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌یان‌و وه‌ڵامى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى باس له‌وه‌ش كراوه، "پێیڕاگەیاندین سیولە لەبانکەکاندا کەمەو ناتوانێت تا پارەی موچە دابین نەکات، هیچ بڕە پارەیەک بۆ پڕۆژەکان خەرجناکات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى له‌سلێمانى پێیڕاگەیاندین کە پارەتان بۆ خەرجناکرێت، بۆ تەندەر دەکڕن‌و گرێبەستی وەرگرتنی پڕۆژە دەکەن".
له‌و ڕوه‌وه بەڵێندەران‌و ئاگاداركراونه‌ته‌وه، "بەمشێوەیە کار گەیشتبێتە ئەوەی کە به‌ڵێنده‌ران‌و كۆمپانیاكان گرێبەستی تازەیان کردوەو پارەشتان بۆ خەرجناکرێت، ئیتر یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی پەرپرس نییە لەهیچ کێشەیەکی خەرجکردنی پارەی پڕۆژەی تازە بەدواداچوونی بۆ بکات، چونکە بەهەموو شێوەیەک بەئاشکرا دەڵێن پارە نییە تا بۆتان خەرجبکرێت ئیتر نازانین بەڵێندەر بۆ بەشداریی کڕینی تەندەر دەکات".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "هەرکەس بەشداریی وەرگرتنی تەندەردەکات‌و کاردەکات، خۆی بەرپرسیارە، ئێمە هیچ داکۆکی ناکەین لەبەڵێندەرێک کە پڕۆژە وەربگرێت‌و دواتر بێت بڵێ پارەم بۆ خەرجناکەن".