ڕوسیا: ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لێیان كشاوینه‌ته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوسیا: ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لێیان كشاوینه‌ته‌وه‌

وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا به‌ڵێن ده‌دات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا لێیان كشاونه‌ته‌وه‌ و سوپای ئۆكرانیا جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، دیمێتری بیسكۆف،وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كریملن" له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه‌ و سوپای ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رووسیاوه‌ لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به‌ رووسیا ده‌مێننه‌وه‌ و رێگه‌ ناده‌ن جارێكی دیكه‌ سوپای ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه‌. ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان به‌مه‌ستی لكاندنیان به‌خاكی رووسیاوه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به‌ بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ ده‌ستیپێكرد. رووسیا له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه‌ توانی چه‌ند ناوچه‌ و هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام دوای پاڵپشتیكردنی سوپای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه‌، هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان چه‌ند ناوچه‌ و هه‌رێمێكی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و دووباره‌ كۆنتڕۆڵیان بكه‌نه‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ