(جوزێبی كابانا) پسپۆری بواری سەلامەتی تەكنەلۆجیا ئاشكرایكرد، شێوەی ئەو كێبڵی شەحنكردنەوانەی بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێن زۆر لە كێبڵە ئەسڵییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ دەچێت، بەڵام ئەو كێبڵانە بە شێوەیەكی نا تەندروست و لە مادەی هەرزان دروست دەكرێن، دەڵێت: ئەو كێبڵانە مەترسی ئەوەیان هەیە گڕبگرن یان شۆرتی كارەبا لە ماڵدا دروستبكەن.
جوزێبی كابانا سێ نیشانە دیاریكردووە بۆ ناسینەوەی كێبڵی ئەسڵی ...
1. پاكەتی كێبڵەكە لۆگۆی ئەپڵی لەسەرە.
2. ددانەكانی كەللەی كێبڵی شەحنی ئەسڵی جیاوازە لە ساختەكان.
3. كێبڵی ئەسڵی قورسترەو لە كێبڵە ساختەكان.
كەشتی نووح