سامسۆنگ پەردەی لەسەر یەکەی پاڵاوتەی Less Microfiber لادا بۆ پاراستنی زەریاکان لە پاشماوەی پلاستیک لە جلشۆرەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ پەردەی لەسەر یەکەی پاڵاوتەی Less Microfiber لادا بۆ پاراستنی زەریاکان لە پاشماوەی پلاستیک لە جلشۆرەوە

 




• یەکەی پاڵاوتەی نوێ کە چاودێریکردن و پاراستنی ئاسانە، دەتوانێت 98%ی دەردانی ووردە پلاستیک لە خولەکانی شۆردن کەم بکاتەوە، ئەمەش وایکردووە چارەسەرکردنیان بەشێکی سروشتی ژیانی ڕۆژانە بێت.


ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس خستنەبازاڕی یەکەی نوێی پاڵاوتەی Less Microfiberی ڕاگەیاند، کە پاڵاوتەێکی دەرەکییە بۆ جلشۆر کە دیزاین کراوە بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی دەردانی پاشماوەی ووردە پلاستیکی لە کاتی جلشۆردندا. بۆ دیزاینی یەکەکە ئیلهام لە کۆمپانیای پاتاگۆنیای بەرهەمهێنەری جلوبەرگەوە وەرگیراوە، و بە سوود وەرگرتن لە شارەزایی ڕێکخراوی Ocean Wise کە ڕێکخراوێکی جیهانییە بۆ پاراستنی زەریاکان. یەکەکە لەسەر سەرکەوتنی خولی Less Microfiber لە ساڵی ڕابردوودا بنیات نراوە بۆ کەمکردنەوەی ووردە پلاستیکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەمەش ڕێگە بە شۆردنی بەردەوامی جلشۆرەکان دەدات بە شێوەیەکی کارا و ئاسان. یەکە نوێیەکە ئێستا لە کۆریا و بەریتانیا بەردەستە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لە وڵاتانی دیکەش دەخرێتە بازاڕەوە.

موهیونگ لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و پەرەپێدان بۆ بازرگانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: لەگەڵ بەردەوامبوونی دەردانی ووردە پلاستیک لە زەریاکانماندا، هەروەها سەپاندنی ڕێسا و یاسا لە زۆرێک لە وڵاتان، و مەترسی ئەم ماددانە بووەتە سەرچاوەیەکی نیگەرانی زیاتر بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان سامسۆنگ لەگەڵ Ocean Wise و پاتاگۆنیا کاریان کردووە بۆ هێنانە ئارای چارەسەری تەکنەلۆژی بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی ووردە پلاستیک لە کارەکانی ڕۆژانەمان. بە داهێنانە پێشکەوتووەکانی وەک یەکەی پاڵاوتەی Less Microfiber یەکە، سامسۆنگ یارمەتیدەرە بۆ پێشخستنی بەردەوامیی ڕۆژانە لە کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان، و کارەکانی ڕۆژانە زیاتر دەکاتە دۆستی ژینگە بۆ سروشت لە ماڵەوە".


بە پاڵاوتە و یەکەی Less Microfiber ڕێگری بکە لە چوونە ناوەوەی ووردە پلاستیک بۆ ناو زەریاکان
بۆ یارمەتیدانی کڕیاران بۆ کەمکردنەوەی دەردانی ئەم ماددە زیانبەخشانە لە جلشۆرەکانیان، سامسۆنگ سەرەتا خولی Less Microfiber ی پەرەپێدا، کە خولێکی شۆردنە کە دزەکردنی ووردە پلاستیک بە ڕێژەی 54% کەمدەکاتەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Ecobubble ی سامسۆنگ. وە لە کاتی بەکارهێنانی بڵق کە یارمەتی تواندنەوە و هەڵمژینی پاککەرەوەکە دەدات، گەرمی و وزەی کەمتری پێویست دەبێت بۆ شۆردنی جلوبەرگەکە، لە ئەنجامدا کەمتر خوران دەبێت لە جلەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی ووردە پلاستیک.
پاڵاوتەی Less Microfiber ئەم پرۆسەیە هەنگاوێک زیاتر دەباتە پێشەوە، و ڕێگری دەکات لە 98%ی ووردە پلاستیکەکان کە لە کاتی شۆردندا دەردەکەون بگاتە ئاوی زەریاکان، کە یەکسانە بە هەشت بوتڵی پلاستیکی 500 مل لە ساڵێکدا کاتێک هەفتەی چوار جار بەکاردەهێنرێت. بۆ یارمەتیدانی کڕیارانی زیاتر بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی دزەکردنی ووردە پلاستیک، یەکە نوێیەکەی پاڵاوتن تایبەتمەندی دیزاینێکی خێرا و ئاسان بەستنی هەیە، واتە دەتوانرێت لەگەڵ مۆدێلی ئاسایی جلشۆر بەکاربهێنرێت، ئەمەش پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە بەردەوامیی درێژخایەن نیشان دەدات و یارمەتی کڕیاران دەدات کە بەردەوامیی لە ماڵەکانیاندا لە باوەش بگرن. بۆ چەسپاندنی تایبەتمەندییەکانی هێز و بەردەوامیی تەکنەلۆژیاکە، خول و پاڵاوتەکە هەریەکەیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن Ocean Wiseەوە هەڵسەنگێندرا بە بەکارهێنانی پرۆتۆکۆڵی تاقیکردنەوەی لابردنی ووردە ڕیشاڵ کە لەلایەن هاوتاکانەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە لە تاقیگەی پێشکەوتووی کۆمپانیای دەریایی لە ڤانکۆڤەری کەنەدا.

ئاسوودەیی بەردەوام هەموو ڕۆژێک و لە هەموو قۆناغێکی سووڕی ژیانی بەرهەمەکەدا
سامسۆنگ پابەندە بە پەرەپێدانی بەرهەم و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی بەردەوام، و هەوڵدەدات بەردەوامیی ڕۆژانە کارا بکات، بە پشت بەستن بە بەرهەمە کاریگەرە بەرزەکان کە سادە و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، لە هەمان کاتدا پراکتیزە دۆستەکانی ژینگە دەباتە ناو هەموو لایەنەکانی پەرەپێدانی بەرهەم.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هۆکارانە، کۆمپانیاکە توانی یەکەی پاڵاوتەی Less Microfiber دروست بکات بە بەکارهێنانی پلاستیکی بەکارهێنراو بۆ ئەوەی بەردەوامیی لەخۆبگرێت بە درێژایی سووڕی ژیانی بەرهەمەکە و دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت بە ئاسانی لە چاککردنەوەدا. پاڵاوتەکە گەردیلە ووردەکان دەگرن کە پانیان 70-65 مایکرۆمەتر دەبێت، پاشان ئاڕاستەیان دەکەنەوە و پاڵیاندەنێن بۆ لایەک، ئەمەش بە پاک کردنەوەی نزیکەی جارێک مانگانە.
بە پەیوەندیکردن بە سەکۆی SmartThings ی سامسۆنگ، یەکەکە بەدواداچوون بۆ تەواوبوونی خولەکان دەکات لە 0 بۆ 100%، و بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە کاتێک پاککردنەوە پێویستە، یان ئەگەر هەڵەکان لە ڕێگەی خودی سەکۆکەوە چارەسەر بکرێن. هەروەها خولی Less Microfiber وەک بژاردەیەکی پێشوەختە هەڵبژێردراو لەسەر جلشۆری هەڵبژێردراوی سامسۆنگ لە ساڵی ڕابردووی 2022ەوە بەردەستە، و دەتوانرێت بە دوگمەیەک چالاک بکرێت. و فراوانتر دەکرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی زیاتری مۆدێلەکانی پێشووی جلشۆری سامسۆنگ بگرێتەوە کە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی تۆڕی وای فای دەگونجێت بە نوێکردنەوەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەم ساڵدا.

داهێنان بۆ داهاتوویەکی گەشاوەتر
پەرەپێدان و خستنەبازاڕی خول و یەکەی پاڵاوتەکردنی Less Microfiber یەکێکە لە نوێترین دەستپێشخەرییەکانی گەشتی بەردەوامیی سامسۆنگ.
مات دوایەر، جێگری سەرۆکی کاریگەری بەرهەم و داهێنان، کۆمپانیای پاتاگۆنیا ڕایگەیاند: "ئێمە ساڵانێکی زۆرە وەبەرهێنانمان لە توێژینەوەکانی ووردە ڕیشاڵدا کردووە، و تێگەیشتنێکی زیاتر بەدەستدەهێنین بۆ ئەوەی چۆن بتوانین ئەو ڕیشاڵانە کەم بکەینەوە کە لە جلەکانمانەوە دێنە دەرەوە و یەکێکن لە سەرچاوە جیاوازەکانی پیسبوون کە دەگاتە ئاوەکانمان. ئێمە پێمان خۆشە پێشوازی لە سامسۆنگ بکەین لە گرتنەبەری ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونێک بەهۆی ئەم ووردە ڕیشاڵانە”.
جگە لە خستنەبازاڕی خول و یەکەی و پاڵاوتەی Less Microfiber، سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و بەرهەمی نوێ کە بەردەوامیی ڕۆژانە دەکاتە بەشێکی ئاسان لە ژیانی کڕیاران لە هەموو شوێنێک، هەروەها بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ دابینکردنی ماڵێکی دۆستی ژینگە لە داهاتوودا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ